تشرینی دووه‌م 21, 2017 15:25 Asia/Tehran
  • ئازادکردنی ئەلبووکەمال دوا زەبرە لەسەر جەستەی داعش

بە ئازادکرانی شاری ئەلبووکەمال لە باشووری سووریا و شاری "راوە" لە پارێزگای ئەنباری عێراق، ئەتوانین بە چەشنێک بڵێین ژیانی تاقمی تیرۆریستیی داعش وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کۆتایی پێ هاتووە.

دوا زەبر لەسەر جەستەی داعش بە ئازاد کرانی شاری ستراتژیک و سنووریی ئەلبووکەمال وەکوو گۆڕانی بنەڕەتی یاساوڕێسای یارییەکەیە لە سووریادا و ئیدی عەرەبستان، ئیسرائیل و ئەمریکا بە پاڵپشتی کردن لە داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکە ناتوانن چارەنووسی یارییەکە دیاری بکەن.

سەرهەڵدان و ژیانی داعش

سەرهەڵدان و ژیانی داعش:

سەرهەڵدانی تاقمی تیرۆریستیی داعش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 لە عێراقدا. ئەبووعومەر بەغدادی بە فەرمی بەرپرسایەتی و ڕێبەرایەتیی ئەم تاقمەی وە ئەستۆ گرت و تا ساڵی 2010ش ڕێبەرایەتییەکەی درێژە پێدا. لە ساڵی 2010 و بە مردنی ئەبووعومەر، ئەبووبەکر بەغدادی ڕێبەرایەتی ئەو تاقمە تیرۆریستییەی گرتە دەست. بە دەس پێ بوونی قەیرانی سووریا تاقمی تیرۆریستیی داعش، سووریای وەکوو گۆڕەپانێکی نوێ بۆ چالاکی خۆی هەڵبژارد. قەیرانی سووریا و ئەو پاڵپشتییەی وا تەوەری عەرەبی، ڕۆژئاوایی، عیبری، تورکی لە تاقمە تیرۆریستییەکان کردیان، بووە هۆی سەرهەڵدانی تاقمی تیرۆریستیی زۆر کە بەرەی نوسرەش لەو تاقمانەیە کە لە ساڵی 2011دا دامەزرا. بە بەردەوام بوونی قەیرانەکەی سووریا و وەدیهاتنی شەڕێکی تیرۆریستییانە لە نێوان حکوومەت و تاقمە تیرۆریستییەکان لە ساڵی 2013 دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و بەرەی نوسرە پێکەوە یەکیان گرت و دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام ناسراو بە داعشیان بە ڕێبەرایەتیی ئەبووبەکر بەغدادی پێک هێنا.

ئەمریکا و داعش

ئەمریکا و داعش:
لێکدانەوەی چۆنیەتی دامەزرانی داعش، باس لەوە دەکات کە ئەم تاقمە تیرۆریستییە بە بێ پاڵپشتی زلهێزەکانی ناوچە و دەرەوەی ناوچە بۆی نەبوو وا بە دەسەڵات بگات. ئەمریکا یەکێکە لە گرینگترین زلهێزەکانی پشتیوانی داعش کە ڕۆڵ و دەورێکی کارای گێڕاوە لە دامەزرانی ئەم تاقمە تیرۆریستییەدا.

دۆناڵد ترەمپ: داعش بە هۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە پێک هاتووە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە ساڵی 2016 لە سەردەمی پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنەکان، بە فەرمی ڕایگەیاند کە داعش بە هۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە پێک هاتووە. هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاش لە کتێبەکەی خۆی لەژێرناوی "بژاردە دژوارەکان" بە ڕاشکاوی دان بەوەدا دەنێ کە داعش سازکراوی ئەمریکایە.

کەوتنی داعش:
ڕاستی لەوەدایە کە ئیمپراتووریەتی داعش لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە. لە کەوتنی ئیمپراتووریی داعش پتر لە هەموو شتێک فتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شێعەکان لە عێراقدا و پێکهاتنی حەشدی شەعبی لەو وڵاتە و هەروەها ویستی شێلگیرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا، سووریا و تاقمەکانی خۆڕاگری و لەوانە حیزبوڵڵا دەوری گرینگیان گێڕاوە.

خاڵی کۆتایی ئەمەیە کە ئەگەرچی ڕێکخراوی سەربازیی داعش لەنێو چووە بەڵام بە دڵنیاییەوە چالاکیی ئەم تاقمە بە شێوەیێکی دیکە بەتایبەت لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنی خۆکوژانە و تەقینەوە و ئاژاوەنانەوە وەکوو ئەوشتەی وا لە عێراق تا پێش داگیرکرانی لە ساڵی 2014دەیانکرد، لەوانەیە بەردەوام بێت.
بەهیوای لەنێوچوونی تەواوی ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە.

ئازاد کرانی شاری ستراتژیک و سنووریی ئەلبووکەمال

 

 

سەرپەیڤ