تشرینی دووه‌م 23, 2017 16:02 Asia/Tehran
  • داوای ناردنی دۆسییەی سووریا بۆ دادگەی نێودەوڵەتیی سزادان

پاش ماوەیەک بێ دەنگیی کۆمەڵگای جیهانی لەهەمبەر تاوانکاریی تیرۆریستان لە سووریا، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری ناردنی دۆسییەی ئەو وڵاتە بۆ دادگەی نێودەوڵەتیی سزادان بوو.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، ئەنتۆنیۆ گۆترێش، لەڕاپۆری مانگانەی خۆی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: پێشێلکرانی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەسووریا، دەبێتەهۆی پێشێلکرانی مافی کەسانی سیڤیل و وێرانبوونی دەم و دەزگە کۆمەڵایەتی و شارییەکان لەو وڵاتە.

گۆترێش خوازیاری حەواڵەکرانی دۆخی سووریا بە دادگەی نێودەوڵەتی سزادان و پارێزراو نەمانی ئەنجامدەرانی تاوانکارییەکان لەو وڵاتە بوو.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد، هاوکاری میکانیزمی لێکۆڵینەوە سەربەخۆکان بکەن لەبارەی تاوانکارییەکان لەسووریا .

گۆترێش هەروەها خوازیاری ئاسانکاریی لەڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە سووریا بوو و نیگەرانی دەربڕی کە درێژەی توندوتیژییەکان و نەبوونی ئاسایش، بووەتە کەندوکۆسپێک لەبەردەم گەیشتنی یارمەتییەکان بەو وڵاتە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان لەوان تورکیا، بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێ بووە. بەڵام هێزە سووریەکان بەیارمەتی هێزەکانی میحوەری خۆڕاگری لەچەند مانگی ڕابردوو زەبری قورس وکاریان لە تیرۆریستان دا و کۆتاییان هێنا بە زاڵێتی تیرۆریستان لەو وڵاتە.

لەو چەند ساڵەدا، تیرۆریستان لە سووریا کارەساتبارترین تاوانیان لەدژ کەسانی سیڤیلی ئەو وڵاتە ئەنجام دا.

سەرپەیڤ