تشرینی دووه‌م 24, 2017 12:20 Asia/Tehran
  • ڕووسیا هەژماری هێزەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند بەنیازە هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە لە سورویا کەم بکاتەوە و هەروەرها جەختیشی کرد دوو بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "والێری گراسیمۆف"  Valery Gerasimov ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی سەربازیی لە سووریا زۆر کەم بۆتەوە رایگەیاند بە پێی بڕیاری فەرماندەرێتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، ژماری هێزی ئەم وڵاتە لە سووریا دادەبەزێ.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا  وتیشی: ناوەندیی ڕووسیی چاوەدێری بە سەر ئاگربڕی سووریا کە لە بنکەی سەربازیی "حەمیمیم" دایە و دوو بنکەی سەربازیش لە سووریا هەر کارا دەمێننەوە.

بنکەی پشتیوانیی دەریایی لە تەرتووس و بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە پارێزگەی لازقیەی سووریا لە دەستی ڕووسەکاندایە.

ڕووسیا لە دواڕۆژانی سێپتەمبەری ٢٠١٥ـەوە لە چوارچێوی هاوکاریی دژە تیرریستی لەگەڵ سووریا جگە لە کەڵک وەرگرتن لە یەکەی ئاسمانیی خۆی کە لە بنکەی "حەمیمیم"دا سەقامگیرە، یەکە دەریای و ژێر دەریاییەکان و هەروەها فڕۆکە بۆمبهاوێژە بەژپێوەکانیشی بۆ بۆردومانی بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نووسرە بەکار دەهێنا.

سەرپەیڤ