پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر دیمەشق ، سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەرناوچەی ئەبوورمانەی دیمەشقی پێتەختی سوریا، سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی هەینی لە پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر دەورووبەری باڵوێزخانەی قەتەر لە گەڕەکی ئەبوورمانەی شاری دیمەشق، دوو شارومەندی سوری کوژران و کەسێکی دیکەش بریندا بوو.
لەم پەلامارە تیرۆریستیە خەسارێکی زۆر کەوت لە ئوتوموبیلی شارومەندانی سوری .
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند: هێزی سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرەی لە دەیروزوور و ریفی دیمەشق داوەتە بەر پەلامار .
سوپای سوریا و هاوپەیمانانی ناوچەی غوریە لە دەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دیروزووریان ئازاد کرد و دوایین بنکە و مەتەرێزی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لەم ناوچەیە تێک شکاند.
لە ریفی باشووری دیمەشقیش هێزەکانی سوری دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە، هەندێ ناوچەیان ئازاد کرد .
لەم ئۆپراسیۆنە دا سوپای سوریا توانی بنکە و ڕێگەکانی یارمەتی دان بە تیرۆریستەکان لە ناخی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی بدەنە بەرپەلامار و تێکی بشکێنن.