تشرینی دووه‌م 24, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • بوونە قوربانیی خەڵکانی سیڤیلی سووری لە پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر

لانیکەم هەشت کەسی سیڤیل لە پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر پاسێکی هەڵگری موسافیر و تێگیرانی چەند گولـلە هاوەن لە دەورووبەری ئاوایی "حران" لە "السویداء" لەباشووری دەمشقی سووریا کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە پارێزگای السویداء وتی: تیرۆریستان لە گردووپەڕی رۆژهەڵاتی دەرعا(باشووری سووریا) بەپەلامار بۆسەر پاسێک لەسەر ڕێی "حران" بۆ"الدویرە" لە گردووپەڕی ڕۆژاوای السویداء و تەقەکردن لە موسافیرەکانی، لانیکەم چوار کەس لەوان ژنێکیان کوشت.

تیرۆریستان هەروەها بە تێگرتنی چەند گولـلە هاوەن لە دەورووبەری ئاوایی "حران" چوار کەسی سیڤیلیان کوشت وژمارێکی دیکەیان بریندار کرد.

لەهەمان کاتدا سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای کارەبای دەرعا ڕایگەیاند، تیرۆریستان بەتێگرتنی هاوەن لە هێزگەی ئەلغەزالە، ئەو هێزگەیان لەکارخست و پاش ئەو پەلامارە، کارەبای شاری دەرعا پەکی کەوت.

شەوی پێنج شەممەش لەئەنجامی پەلاماری هاوەنیی تیرۆریستان بۆ دەورووبەری باڵوێزخانەی قەتەر لە گەڕەکی ئەبووڕمانەی شاری دەمشق، دوو شارومەندی سووری کوژران و کەسێکی دیکە بریندار بوو.

لەو پەلامارە تیرۆریستییە، خەسار و زیانیش لە ئۆتۆمبیلی شارومەندانی سووری کەوت.

سەرپەیڤ