کانونی یه‌که‌م 01, 2017 09:21 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەکی ئەمریکایی لە حەشارگەکانی داعش لە سووریا

سوپای سووریا دەستی گرتووە بە سەر ڕادەیەک چەک و کەرەستەی جەنگی ئەمریکایی و ئەرووپایی لە حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لە دەڤەری دەیروزوردا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەلعالەم؛ ئەم چەکە ئەمریکایی و ئەورووپاییانە کە تیرۆریستانی داعش بەکاریان دەهێنان لە ناوچەکانی العشاره، صبیخان و الصالحیهی «دەیروزور» لە ڕۆژهەڵاتی سووریا حەشار درابوون.

پێشتریش سوپای سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا دەستی گرتبوو بە سەر چەندین هەمماری چەک و کەرەستەی جەنگی سازکراوی ئیسراییل و هەروەها وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوان ئەمریکا.

هەواڵی دیکەیش ئەوەیە  کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ بە کردەوە ئامادەی بردنەدەرەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریایە و بێتوو ئامادەیی تۆکمە و تەواو هەبێ، پاشەکشەی خێرای ئەم هێزانە دەست پێ دەبێ.

پێشتریش، والێری گراسیۆموف" Valery Gerasimov سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا باسی ئەوەی کردبوو ئەگەری زۆرە ژمارێکی بەرچاو لە هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا تا کۆتایی ئەمساڵ (٢٠١٧) بچنە دەرەوە.

سەرپەیڤ