کانونی یه‌که‌م 08, 2017 14:17 Asia/Tehran
  • دان نان بە  چوونەدەری هەزاران تیرۆریستی داعش لە ڕەقەی  سووریا

وتەبێژی پێشوی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا سەبارەت بە داکۆکیی ئەمریکا وتی؛ پاش دەس گرتن بە سەر شاری ڕەقە (باکووری سووریا) و بە پێی ڕێککەوتنی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە، ڕێگا درا بە هەزاران ئەندامی داعش کە ئەم شارە بەجێ بێڵن.

بە پێی هەواڵدەریی فارس؛ "تەلال سیلو'' وتەبێژی پێشوی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا پاش دابڕان لەم گرووپە ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ رۆیتێرز بە لەقاودانی هەندێ زانیاری سەبارەت بە ڕێککەوتنی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە وتی: پاش وەرگرتنەوەی شاری ڕەقە، ڕێگا درا بە هەزاران تیرۆریستی داعش کە ئەم شارە بەجێ بێڵن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەو کاتەدا دەگوترا هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ، لێبڕاوانە خەریکی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشن.

پێشتر سیلو لە وتووێژ لەگەل مێدیاکاندا دانی نابوو بە "قازانجی ستراتژیکی ئەمریکا لە سووریا و رایگەیاندبوو کە بە پێی ڕێککەوتنی کوردەکانی باکووری سوریا لەگەڵ ئەمریکا کەمتر لە ٣٠٠ تیرۆریست ڕەقەیان بەجێ هێشت بەڵام ناوبراو ڕۆژی رابردوو رایگەیاند کە ژماری ئەو تیرۆریستانەی ڕێگایان پێ دراوە لە ڕەقە بچنە دەرەوە هەزاران کەس بووە.

بە وتەی سیلو کاربەدەستێکی ئەمریکایی لە دیداری یەکێک لە فەرماندەرانی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ڕێککەوتنی چوونەدەری تیرۆریستانی واژۆ کردووە.

کاربەدەستانی ئەمریکایی قسەکانی "تەلال سیلو"یان بە درۆ و دەلەسە زانیوە  بەڵام کاربەدەستێکی تورکیایی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆیتێرز قسەکانی وتەبێژی پێشوی هیزەکانی دیموکراتیکی سووریای پشت ڕاست کردەوە.

سەرپەیڤ