کانونی یه‌که‌م 09, 2017 16:32 Asia/Tehran
  • سوپاس وێژیی بەرپرسێکی سووری لە دەوری ئێران لەسەرکەوتنەکانی سووریادا

کارگێڕی سووریا لە ئیسپانیا ڕێزی گرت لە دەور و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەیارمەتیدانی موقاوەمەی خەڵک و حکومەتی سووریا لەهەمبەر تیرۆریزمدا.

میلاد عەتییە کارگێری باڵوێزخانەی سووریا لە ئیسپانیا ئەمڕۆ شەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: سووریا بەیارمەتی و پاڵپشتی ئێران توانیویەتی پیلان و دهۆی گرووپی ڕەشەکوژی داعش هەرەپێ بێنێ و لە سەرکەوتنی یەکجاریی نزیک بێتەوە.

میلاد عەتییە پێی داگرت: سووریاو ئێران، دوو وڵاتی برادەرن و دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە کە ناوی ڕژیمی زایۆنییە و لەهەوڵی کۆنترۆڵ کردنی ناوچە دایە.

کارگێڕی باڵوێزخانەی سووریا وتی: داعش بەهاوکاریی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی وعەرەبی لەوان ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕانسە و عەرەبستانی سەعوودی پێکهات وپشتیوانی لێکراو ئامانجەکەشی، لاوازکردن و لەبەین بردنی یەکڕیزی و هاودەنگیی گەل و حکومەتی سووریا بوو.

عەتییە هەروەها دەوری رژیمی عەرەبستانی لەدەسپێکی قەیرانی سووریا بەتێکدەر زانی و وتی: ئەو وڵاتە پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەناوچەیەو بۆ ناجێگیرکردنی سووریا هەوڵی فراوان دەدا.

سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان١٩ی نۆڤمبەر توانیان بەڕزگارکردنی شاری بووکەمال لەباشووری پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەچنگ داعش، دۆسییەی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لە سووریا ببەستن.

سەرپەیڤ