رزگارکرانی چوار شارۆچکە لە پارێزگەی حەمای سوریا
ئەرتەشی سوریا لە دەڤەری باکووری رۆژهەڵاتی حەما لە رۆژاوای ئەم وڵاتە ، توانی بە پاشەکشە پێکردنی ترۆریستانی بەرەی نوسرە ، چوار شارۆچکە لەم ناوچەیە رزگار بکەن .
بە پێی راپورتی رۆژی شەممەی هەواڵدەریی فرس ، سەرچاوەیەکی سەربازیی بە رۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریای گوت : هێزە سوریەکان توانیان کۆنتڕۆڵی شارۆچکەکانی «الشطیب»، «الظافریة»، «أم تریکة» و «المشیرفة» بگرنە دەست و بەسەر زنجیرە چیای ستراتژیکی «تل بولص» دا زاڵ بن .
یەکینەیەک لە ئەرتەشی سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانیشی لە لای باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگەی حەماوە گەیشتنە سنوورە ئیداریەکانی پارێزگەی ئیدلیبی سوریا و لە تەوەری «الحمرا-أبو دالی» کۆنتڕۆڵی شارۆکەی ئومە خەزیمی گرتە دەست کە ئەم بابەتە بووە هۆی نیگەرانیی ئەندامانی بەرەی نوسرە .
ئەم هەڵمەتە هەروەها وایکرد ڕێگەی پێشڕەویی ئەرتەش و موقاوەمە لەم تەوەرەدا لە بەرامبەر ترۆریستانی ئەحراروشام ئامادە بکرێ .
لە هەمان کاتدا ، ئەرتەشی سوریا و هاوپەیمانانی ، زەویەک بە رووبەری دوو هەزار کیلومەتری دووجایان لە دەوربەری باشووری رۆژهەڵاتی دەیر زوور دوای پاکتاو کردن لە ترۆریستانی داعش رزگار کرد .
ناوچەی رزگارکراوی گوندی "الصالحیه" تا "المعیزیله" و "صد المعیزیله" و لەوێوە تا ناوچەی "المحطه الثانیه" بەرەو رۆژهەڵات تا شاری بووکەمال درێژەی هەیە .
ئەرتەشی سوریا و هێزەکانی تەوەری خۆڕاگریی 19 ی نوامبر بووکەمال لە باشووری پارێزگەی دەیر زووریان بە تەواوەتی لە چنگ ترۆریستانی داعش رزگار کرد .