کانونی یه‌که‌م 12, 2017 18:46 Asia/Tehran
  • دواشەڕی دژ بە داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان ئۆپراسیۆنی خۆیان بۆ کۆتایی هێنان بە پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەیەکی بیاوانی لە دێرەزوور(رۆژهەڵاتی سووریا) دەسپێکرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە سەرچاوە مەیدانییەکان، سوپای سووریا بەپاڵپشتیی هێزە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان، ئەمڕۆ سێ شەممە دواقۆناخ لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی کە زیاتر لە پێنج هەزار کیلۆمیتری چوارگۆش لەناوچە گەمارۆدراوەکانی گرووپی داعش لە پارێزگاکانی دێرەزوور و حۆمس(رۆژاوای سووریا) دەگرێتەخۆ، دەسپێکرد.

سوپای سووریاو هاوپەیمانانی رۆژی ڕابردوو پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ پاشماوەی تیرۆریستانی داعش، نزیک بە دووهەزار کیلۆمیتری چوارگۆش لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور داگری لانیکەم چوار ئاواییان لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو کرد.

سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان هەروەها لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیان کۆنترۆڵی بەتەواوەتی ناوچەیەک بگرنە دەست کە لە ئاوایی «الصالحیه» تا «المعیزیلة» و بەنداوی ئەو ناوچەو لەوێوە بەرەو وێستگەی دووهەمی نەوتیی"تی٢" هەتا رۆژهەڵات و شاری بووکەمال لە ریفی باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور درێژەی هەیە.

ماوەیەک لەمەوبەریش، پاش ڕزگارکرانی هەندێ ناوچە لە پارێزگای دێرەزوور، ڕووباری فوڕات کەوتە دەست هێزەکانی سوپای سووریاو رەوتی گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بۆ سەر ماڵ و حاڵەکانیان دەسپێکرا.

جیا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، پاشماوەکانی داعش لەچەند شوێنی دیکە لەسووریاش ئامادەن ، لەوێنەی ئەو شوێنانە، باکووری  پارێزگای عەما، ریفی دەمشق و لەچەند شارۆچکە لەباشووری سووریایە.

سەرپەیڤ