کانونی یه‌که‌م 14, 2017 10:07 Asia/Tehran
  • دەیان کوژراو و بریندار بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا

ژماەرێکی دیکە لە شارومەندانی سووری لە پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانی بە ناو دژە تیرۆر بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرنسا لە بەیرووتەوە؛ بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی ڕۆژی چوارشەممەی هاوپەیمانیی بە ناو دژە تیرۆر بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر گوندێک لە پارێزگای دەیرووزوور، ٢٣ کەسی مەدەنی کوژران.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا پێی داگرت: بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر گوندێکی ژێر دەستی داعش، ٢٣ کەسی مەدەنی لە پارێزگای دەیروزور کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو بووەکان ، لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەم هێزانەدا بۆسەر سووریا تا ئێستا سەدان شاروومەندنی سووری کوژراون و یان بریندار بوونە.

دەوڵەتی سووریا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەردەوام بە وەبەر ڕەخنە و گازندە دانی کردەوە و ئاکاری هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ئەم هاوپەیمانییەی تۆمەتبار کردووە بە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و قەڵاچۆ کردنی شاروومەندانی سووری.

سەرپەیڤ