کانونی یه‌که‌م 15, 2017 13:16 Asia/Tehran
  • دیمیستۆرا: دەرفەتی زێڕێن لە دانوستانەکانی ئەمدواییەی ژێنێڤ بەفیڕۆ چوو

نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند کە دەرفەتی زێڕین لە دانوستانەکانی ئەمدواییەی ژێنێڤ لە کیس چووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە ئەلیەوموسابیع، "ستێفان دیمیستۆرا" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا وتی: دانوستانی ئاشتی کە ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی هات، هەلێکی باش بوو کە بە فیڕۆ چوو بەڵام بێتوو ئایدیای نوێمان دەس کەوێ کە دەوڵەتی سووریا هان بدات بۆ بەشداری لە دانوستانەکان، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە  خولێکی دیکەی دانوستان لە مانگی داهاتوودا بەڕێوە بچێ.

دیمیستۆرا وتی: ئەگەر زۆرە  ئایدیا و بیرۆکەی نوێ سەبارەت بە چۆنیەتی درێژە پێدانی دانوستانەکان بەتایبەت سەبارەت بە یاسای بنەڕەتی وهەڵبژاردنەکان بە دەست بێنین.

ناوبراو وتیشی: گەڵاڵەکانی بەڕێوە بردنی دانوستانەکانی ژێنێڤ لە ژانڤییە بەسراوەتەوە بە ئەنجامی دانوستانەکان لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا کە هەفتەی داهاتوو لە نیۆیرۆک بەڕێوە دەچێ.

دی میستۆرا وتی: دانوستانەکانی ژێنێڤی ٨ بە مەبەستی دەسپێکرانی وتووێژی ڕاستینە لە نێوان دەوڵەت و نەیارانی سووریایی بوو بەڵام دانوستانی ڕاستینە جێبەجێ نەکراوە.