کانونی یه‌که‌م 16, 2017 13:14 Asia/Tehran
  • وڵامی دیمەشق بە ئیدیعای  دی میستورا سەبارەت بە وتووێژەکانی ژنێڤ

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ، ئیدیعای نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا و دەوڵەتی فەرانسا کە دیمەشقیان بە بەرپرسی بەئەنجام نەگەیشتنی دوو وتووێژی ئەم دواییەی ژنێڤ زانیوە، ڕەت کرد و ئیدانەی کرد.

ستفان  دی میستورا ،  نوێنەری  نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری  سوریا شەوی  هەینی بە ڕاگەیاندنی کۆتایی خولی هەشتەمی  وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ژنێڤی سویسرا، ئیدیعای کرد  ئەو ئامانجانەی کە لە ڕەوتی ئەم خولەی  وتوێژەکان لەبەرچاوگیرابوو،  لەبەر کەندوکۆسپ نانەوەی دیمەشق نەهاتوەتە دی.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم،  سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا، ئیدیعاکانی ستفان  دی میستورا  و وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا  کە دیمەشقیان بە بەرپرسی  شکستی   خولی ئەم دواییەی  وتووێژەکانی ژنێڤ ناساندووە، ڕەت کراوە زانیوە و ڕایگەیاند:  ئەم ئیدیعایانە  نومایشێک  لە  نەیارانی سورییە کە بە پێی عادەت، دەست دەدەنە  دەنگۆ و درۆ کردن ، شێوازێک کەنرخەکەی خوێنی  گەلی سوریایە.