کانونی یه‌که‌م 16, 2017 17:05 Asia/Tehran
  • پێنج شەرتی ڕووسیا بۆ ئاشتی لە سووریا

بەکۆتایی هاتنی بێ ئاکامی خولی هەشتەمی دانوستانەکانی سووریی ژنێڤ، ڕووسیا پێنج شەرتی بۆ سەرکەوتنی گەڵاڵەی ئاشتی لە سووریا خستەبەردەم نەیارانی حکومەتی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا، ئەلەکسی بوروداوکین نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لەبنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ وتی: شاندی نەیارانی سووری دەبێ خاڵە گرینگەکان لەوان ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و نوسرە، داکۆکی لە ئاگربڕ و هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان بخاتەسەر بەرنامەی کاری کۆڕەکەی.

ئەو بەرپرسە ڕووسییە وتی: نەیاران دەبێ لە بەیاننامەکان و بەڵگەکانیان بەئاشکرا جەخت لەوە بکەن کە هیچ ڕێکارێکی سەربازی لە سووریا پێوشوێن ناگرن و جەخت دەکەن لەسەر هەوڵدان بۆ سازانی سیاسی لەو وڵاتە.

بوروداوکین هەروەها بەئاماژە بە هەندێ لێدوان لەمەڕ ئەوەی کە دانیشتنی سوچیی دانوستانەکانی ژنێڤ لاواز دەکا، ئەو لێدوانانەی بەهەوڵدان بۆ تەگەرەنانەوە لەوبارەوە زانی و وتی: ڕەوتی سوچی بەئامانجی بەهێزکردنی دانوستانەکانی ژنێڤ وەک دانوستانەکانی ئاستانە، ئەنجام دەگرێ.

نوێنەرانی حکومەتی سووریاو نەیاران تائێستا هەشت خولی دانوستانیان لە ژنێڤ بەڕێوە بردووە کە دواخولی رۆژی پێنج شەممە بێ گەیشتن بە ئەنجامێکی هەستپێکراو کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ