کانونی یه‌که‌م 16, 2017 17:08 Asia/Tehran
  • ئوروپا وئەمریکا ، سەرچاوەی دابین کردنی چەکەمەنی داعش لە سووریایە

بە پێی ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی ، سەرچاوەی یەک لەسێی چەکەمەنی تاقمی ترۆریستی داعش ، یەکیەتی ئوروپا وسەرچاوەی دوولەسێی تری ، ئەمریکا وچین بووە.

ماڵپەڕی ئینترنتی ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن نوسیی : توێژەرانی " ناوەندی توێژینەوە لەبارەی چەکەمەنی لەکاتی تێکەڵچوونەکان ، ژوئیەی دووهەزارو چواردەی هەتا نوامبەری دووهەزارو حەفدەی بە توێژینەوەی مەیدانی لە ناوچەکانی تێکەڵچووی داعش لە سووریا وعێراق ولێکدانەوەی نێزیک بە چل هەزار پارچە چەکەمەنی بە جێماو لەم تاقمە بەم ئاکامە گەیشت لە سەرچاوەی زۆرتری چەکەمەنی ، ڕۆژئاوا بووە. توێژەران بە هاوڕەوتی هێزەکانی خۆجیی هەروەها بە تەقەمەنی ومادەی کیمیسایی دەستیان ڕاگەیشت کە داعش لەوان بۆ دروست کرانی بومب کەڵکی وەردەگرت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، چەکە گەلیک کە بڕیک لە لایەنەکانی نێودەوڵەتی لە بەردەستی لایەنەکانی تێکەڵچوو لە سووریا دایان نا، بەشێوەی بەربڵاو لە چەندایەتی وچونایەتی چەکەمەنی لەژێر دەستی داعش ، کارتێکەر بووە. ناوەندی توێژینەوە لەبارەی چەکەمەنی لەکاتی تێکەڵچوونەکان وتوویەتی واشنتۆن وبڕیک لە هاوپەیمانەکانی بە دابین کردنی نایاسایی چەک بۆ بریک لە تاقمە کانی نەیاری سووری ، بووەتە هۆ تاقمی داعش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بڕیکی زۆر تەقەمەنی دژە زرەیی دەستی ڕابگات.