کانونی یه‌که‌م 16, 2017 17:14 Asia/Tehran
  • بەرنامەی پێنتاگۆن بۆ ڕاهێنان و مەشق کردن بە تیرۆریستان لە سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە مەشق کردن و داکۆکی لە تیرۆریستان لە سووریا دەور دەبینێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ڕاهێنەرانی سەربازیی ئەمریکی لە سووریا، مەشق بە یەکە چەکدارەکانی تیرۆریستان دەکەن.

لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ لە پارێزگای حەسەکەی سووریا لە شەش مانگ لەمەوبەرەوە پێنتاگۆب لە کەمپگەلێکدا دەستی کردووە بە مەشق کردن و داکۆکی لە گرووپە ڕەشەکوژەکان.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هەروەها ڕاپۆری دا؛ نزیک بە٨٠٠تیرۆریست لەو کەمپانە مەشقیان پێ دەکرێ و بۆ ناوچە باشوورییەکانی سووریا ڕەوانە دەکرێن.

ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەبارەی کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستییەکان وتوویەتی؛ هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا چەندین جار خۆیان بواردووە لە بەرەنگاربوونەوەو سەرکوت کردنی تیرۆریستان و بەهۆی کردەی سەربازانی ئەمریکی، تیرۆریستان لە کوژران ڕزگاریان بووە.

ڕووسیا چەندین جار ڕەخنەی گرتووە لە ئەمریکا لەبەر داکۆکی لە گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سووریا بۆ بردنە پێشی ئامانجەکانی.

ئەمریکاو هاوبەشە رۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەنگرانی دراڤی و چەکەمەنیی گرووپی ڕەشەکوژی داعش دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ