کانونی یه‌که‌م 16, 2017 19:18 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی گرووپێکی نوێی چەکدار لە سووریا؛ پیلانی نوێی ئەمریکا

ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، گرووپێکی چەکدار ناسراو بە سوپای نوێی سووریا، لە ئۆردوگای پەناخوازان لە پارێزگای حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بەسەرکردایەتی ئەمریکا پێک دەهێنرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئەو ئاوارانەی گەڕاونەوە ماڵەکانیان ڕایانگەیاند، سەربازانی ئەمریکی پاش کۆتایی هاتنی خولی مەشق پێکران بەوهێزانە، ئەوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە حکومەتییەکانی سووریا دەنێرنە باشووری ئەو وڵاتە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتی هەروا لەگەڵ پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەسووریا پەیوەندی دادەمەزرێنن و بارودۆخی دەورووبەری ئۆردوگای پەناخوازان لە پارێزگای حەسەکە نموونەیەکە لەو کردانەی ئەمریکا.

شایەتحاڵان بەئاماژە بەوەی کە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، پتر لەشەش مانگە لەو ناوچەیە کەڵک وەردەگرێ، ڕایانگەیاند: ئێستا نزیک بە٧٥٠هێز لەو ناوەندە ئامادەن کە ٤٠٠ کەسیان هێزەکانی داعشن کە لەمانگی ئۆکتۆبر بەیارمەتی ئەمریکا لەڕەققە چوونەدەر.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی ئۆباما بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی جێگیر لە عێراق و سووریا پێکهات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی راپۆرە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی رۆژاوایی وعەرەبیی ئەو وڵاتە لە بەدیهێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی دراڤی و چەکەمەنیی گرووپە ڕەشەکوژەکان بۆ وێنە داعش دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ