کانونی یه‌که‌م 17, 2017 11:09 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەهاوەنی تاقمە چەکدارەکان بۆسەر حەرەستا لە ڕیفی دیمەشق

تاقمە چەکدارەکان لە سوریا، ناوچەی ئەسەد لە پارێزگەی حەرەستا لە ریفی دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتەیان بە گوللە هاوەن داوەتە بەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم لەبەر ئەم پەلامارە بە هاوەنە  تاقمە چەکدارەکان، خەساری ماڵی کەوت لەناوچەی حەرەستا لە دیمەشق.

هەرلەم حاڵەدا، ناوەندی چاوەدێری بەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەسی حەمیمەیم سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: تیرۆریستانی بەرەی نوسرە باڵی سوریی تاقمی تیروریستی قاعیدە  شەش جار ئاگربەسیان  لە ناوچە کەم ئاڵوزەکان بنپێکردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستانی نوسرە ، سێ جار لەپارێزگەی حەڵەب، دووجار لەپارێزگەی لازقیە و جارێکیش لە پارێزگەی حومس ، ڕێککەوتننامەی ئاگربەسیان بنپێ کرد.

تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان  جارجارێ  بە بنپێکردنی ڕێککەوتنی  دەستەبەرکردنی  ناوچەکانی کەم ئاڵوز لە سوریا، ناوچە جوربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان دیمەشقیان دایە بەر پەلاماری خۆیان  .

سوپای سوریا لە کاردانەوە بەرامبەر ئاگربەس لە دەورووبەری دیمەشق بنکەی تیروریستانیان  بە توندی داوەتە بەر پەلاماری بە هاوەن.

سەرپەیڤ