کانونی یه‌که‌م 18, 2017 09:17 Asia/Tehran
  • مەکرۆن : ئەسەد دوای داعشیش لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە

ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە رۆژی یەکشەممە لە بارەی داهاتووی سیاسی سوریا دوای شکست هێنانی داعش گوتی : بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەم وڵاتە هەروا لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، مەکرۆن بە هێنانەئارای هەندێ بانگەشە لە دژی ئەسەد گوتی : پرۆژەی فەڕەنسە بۆ دواڕۆژی سوریا ، دامەزرانی ئاشتی ، مین هەڵگرتنەوە ، بە ناسەربازی کردن و گەیشتن بە رێگە چارەی سیاسی بۆ چارەسەیریی قەیرانی ئەم وڵاتەیە .

سەرۆکی فەڕەنسە باسی کۆتایی شەڕی سەربازیی بە رێبەریی ئەمریکا لە دژی داعش تا نێوەڕاست یان کۆتایی مانگی شوباتی 2018 ی کرد و هیوای خواست دوای ئەوە ، پرۆسەی سیاسی بۆ  دامەزرانی ئاشتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی سوریا و گروپە بەرهەڵستکاران دەست پێبێ.

سەرۆکی فەڕەنسە  لە کاتێک دا باسی کۆتایی شەڕی هاوپەیمانیی سەربازیی دژی داعش دەکات کە "ئادریان رانکین گالۆی "وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا لەم دواییانەدا گوتبووی هێزە ئەمریکیەکان تا هەر کات کە پێویست بێ  لە سوریا دەمێننەوە .

لێدوانەکانی رۆژی یەکشەممەی مەکرۆن لە بارودۆخێک دایە کە وڵاتە رۆژاواییەکان لە زیاتر لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە ، سناریۆی روخاندنی حکومەتی بەشار ئەسەدیان گرتە بەر و سوریایان خستە داوی گروپە ترۆریستیەکانەوە .

سەرپەیڤ