کانونی یه‌که‌م 23, 2017 08:18 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد : ئامانجی شەڕ لە سوریا ، پەراوێز کردنی دۆزی فەلەستینە

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی کردەوە : شەڕ لە سوریا و داکۆکی ئەمریکا و ئیسراییل لە ترۆریستان بە ئامانجی بەلاڕێدابردنی سەرنجی وڵاتان لە پرسی فەلەستین و ئامادەکردنی بارودۆخ بۆ گرتنە بەری بڕیارەکانی دژی قودس بووە .

فەیسەڵ میقداد رۆژی هەینی  لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی دەنگوباسی ئەلعالەم وتی : گەلانی عەرەبی و ئیسلامیی نابێ بە هاسانی لە درێژەی خۆڕاگریی خۆیان ناهومێد بن ، چونکە ئەگەر گەلی سوریا لە شەڕی دژی ترۆریستان بێ هیوا بوایەن ، سەرکەوتنەکانی رابردوو مسۆگەر نەدەبوو .

جێگری وەزیری دەرەویە سوریا جەختی کردەوە : سوریا بەرگری لە دۆزی فەلەستینی وەک ئایدۆلۆژیای خۆی داناوە و لە بواری سەربازیی و فەرهەنگیی ش بە پرسی یەکەمی خۆی دەزانێ .

فەیسەڵ میقداد وتیشی : گەلی سوریا بە برایانی فەلەستینی خۆی لە شاری داگیریراوی قودس و کەسانێک کە لە نێو ئۆمەتی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی  و جیهان دا لە گەڵ فەلەستینیەیکان یەکەیتیان راگەیاندووە دەڵێ ، هەمیشە لە تەنیشت گەلی فەلەستین دا دەمێنێ و خۆڕاگریی و ڕاوەستاویی ئەوان بۆ دادوەری و حەق خوازی و کۆتایی هێنان بە پیلانی جودایی خوازانە لە ناوچەکەدا بە سەرکەوتن دەگات .

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی کردەوە : کاتێک کە سوریا لە بەرامبەر گرۆپە ترۆریتسیتەکان شەڕی دەکرد و لە بەرامبەر پیلانەکانی رۆژاوا بە تایبەتی ئەمریکا و ئیسراییل  خۆڕاگری دەکرد ، لەبەر داکۆکی لە قودس بوو ، چونکە ئەم لایەنانە دەیانزانی دەوری سوریا هەمیشە چارەنووس ساز بووە .

جێگری وەزیری دەرەویە سوریا وتیشی : قودیس بۆ هەمو موسوڵمانانە و بە خۆڕاگریی فەلەستیەکان و وڵاتانی ئیسلامی ، زایونیەکانیش نوشوستی دێنن .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەشی دیسامبری 2017 قودسی وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی راگەیاند ، کە ئەم کارە رووبەڕووی دژایەتی و کاردانەوەی بەرفراوانی جەماوەری ، سەرانی وڵاتان و کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان بووەتەوە .

سەرپەیڤ