کانونی دوھەم 01, 2018 21:11 Asia/Tehran
  • سێ وەزیری نوێی سووریا ناسێندران

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە حوکمێکدا وەزیرانی نوێی بەرەڤانی ، پێشەسازی وهەواڵگری ئەم وڵاتەی ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆدوشەممەی هەواڵدەری سەداوسیما بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ، بەپێی حۆکمی سەرۆک کۆماری سووریا " ئەلعیماد عەلی عەبدوللا ئەیوب " ی وەکوو وەزیری بەرەڤانی ، محەممەد مازن یوسف" وەزیری پیشەسازی وعیماد عەبدواللە سارەی وەکوو وەزیری هەواڵگری ناساند. پێشتر ، ئەم پلە وپیگانە بە ڕیز " فەهەد جاسم ئەلفریج " ئەحمەد ئەلحەمووڕامیز تەرجمان" لە ئەستۆیان دابوو. هەواڵدەری سانا بە وردیاتی زۆرترئاماژەی نەکرد. لەگەڵ ئازادکرانی شاری ئەلبو کەمال لەسووریا لە نۆزدەی نوامبەر لەلایەن سوپای ئەم وڵاتە، مێحوەری خۆڕاگری وپشتیوانیە کاریگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوسیەی تاقمی ترۆریستی ئەمریکایی - زایونیستی داعش لە سووریا داخرا. سووریا هەتا ئێستاکە قۆناخی گوڕان، ئاوەدان کردنەوە ودەسپێکرانەوەی چالاکیەکانی ئابووری دەسپێکردووە.

سەرپەیڤ