کانونی دوھەم 03, 2018 18:42 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی سێ ئاوایی لە باشووری ئیدلەبی سووریا

هێزەکانی خۆڕاگری لە دەڤەری باشووری ئیدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا توانییان سێ ئاوایی دیکە کۆنترۆڵ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی ڕۆژی چوارشەممە لە دەڤەری باشووریی ئیدلەب هەڵمەتی خۆیانیان بەردەوام کرد و دەستیان گرت بە سەر ئاواییەکانی ئەلتوبیە ، ڕەجم ئەلموشریف و موشریف ئەلخنزیر.

هەر لەم حاڵەدا هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیش بەنیازن لە ڕێگای ئەنجام دانی هێرشەوە لە پارێزگای ئیدلەب خۆیان بگەیەننە فڕگەی سەربازیی ئەبوزهور.

ڕۆژی دووشەممەش ژێدەرە سوورییەکان باسی زاڵ بوونی سوپای سوریا بە سەر ئاوایی (ئەلخوین کەبیر) لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەبیان کرد.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا، بەڵام ئەم هەوڵانە لە بەر پشتیوانیی جەماوەری و تەوەرەی خۆڕاگری و شکست هێنانی تیرۆریستان بێ ئاکام ماوەتەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ