کانونی دوھەم 04, 2018 12:17 Asia/Tehran
  • دەسکەوتی سوپای سووریا لە میحوەری باشووری ڕۆژاوای

سوپای سووریا بە سەندنەوەی تۆکمە و تەواوی چیا و بەرزاییە ستراتژیەکانی "ئەلحەمر"لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "حەزەر" لە دەڤەری "قونەیترە" ، هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای سووریا ، سەرکەوتنێکی ستراتژیکی دیکەی لە میحوەری باشووری ڕۆژاوا "دیمەشق - قونەیترە" بە دەست ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا سوپای سووریا بە پاکتاو کردنەوەی غوتەی ڕۆژاوا لە دەڤەری باشووری ڕۆژاوای دیمەشق و زاڵ بوونی بە سەر "بەرزاییەکانی "ئەلحەمەر" هەوڵی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی بۆ بەدیهێنانی ناوچەی جیاکەرەوەی بەرەوڕووی شکست کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سوپای سووریا هەروەها ئاڵای ئەم وڵاتەی لە سەر بەرزترین لوتکەکانی کوێستانی "ئەلحەمەر" هەڵکرد و بنکە و مەتەرێزەکانی لە چیا و کویستانەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی حەزەرە" سەقامگیرکرد لەکاتێکدا کە لە ساڵانی رابردوو ئەو ناوچە کوێستانییە لە ژێر دەستی تیرۆریستان بوو و لەو ناوچە شاخاوییانەوە پەلاماری راکتی و گوللە هاوەنیان دەکردە سەر هێزەکانی دەوڵەتی سووریا.

سەرپەیڤ