کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە پەلامارەکانیی ڕژیمی زایۆنی
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێی شەممە بە ناردنیی نامەی جیا جیا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەمجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ناڕەزایەتی دەربریوە لە حاند کردەوەکانیی ڕژێمی زایۆنی دژی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ لە نامەکانیی وەزارەتی دەرەوەی سووریا دا هاتووە پەلامارەکانی ئیسرائیل مۆرکی تەییدە لە سەر شێوەی دوژمنکارانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ زۆرتر کردنەوەی نائەمنیی لە ناوچە و ئالۆزکاوترکردنیی ڕەوشی ئێستا .
وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختیکردەوە کردەوەکانی رژیمی زایۆنی بۆ پشتگریی لە ترۆریسم لە سوریا و درێژەی داگیر کردنیی ناوچە عەرەبییەکان لە ناوچە دایە .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەکانیی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش دەلێت ئیسرائیل بە پەلامارە بەردەوامەکانیی بۆ سەر سوریا ناتوانێ لە گرووپە ترۆریستتەکان و لە سەرووی ئەوان دا داعش و بەرەی نۆسرە کە بەکرێگیراوانیی زایۆنیستەکانن ، پشتگری بکات .
فەرماندەری سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریایش بە دەرکردنیی بەیان نامەیەکە ڕایگەیاند هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە بەیانی رۆژی سێی شەممە ، چەند پەلاماریی مووشەکیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەرناوچەی" ئەلقەتیفە" لە ستانی ڕیف دیمەشق، باشووری سوریا ،بەرپەرچداوەتەوە .
لەبەیاننامەی فەرماندەری سوپای سوریا دا هاتووە ئەم کردەوەیەی زایۆنیستەکان هەولێکە بەمەبەستی دنە دانیی تاقمە ڕەشەکوژەکان کەلە ناوچەی " حەرستا" لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕیف دیمەشق،زەبری سامناکیان وێکەوتووە لە لایەن سوپای سوریاوە .
سوریا لە نزیک حەوت ساڵی لەمەو بەرەوە ، گیرۆدەی شەڕ لەگەڵ تاقمە ڕەشەکوژەکان بۆتەوە کە ئەمریکا ، ڕژیمی زایۆنی ، عەرەبستان و ژمارێک لە لایەنەکانیی دیکەی ناوچەەی لاگریان لێوە دەکەن .