کانونی دوھەم 10, 2018 11:59 Asia/Tehran
  •  داوای ڕووسیا بۆ خۆوەردانی ئەنجومەنیی ئاسایشی  ڕیکخراوی نەتەوەکان لە بارەی کردەوەکانیی ئەمریکا لە ڕەققەی سووریا

نوینەری ڕووسیا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان خوازیاری خۆوەردانی ئەنجوومەنیی ئاسایشی ئەم ڕێکخراویە بووە لەبارەی ڕەوشی ئینسانی ڕەققەی سوریا کردەوەکانیی ئەمریکا لەم شارە دوای ئازاد کرانیی لە چنگ داعش دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیتارتاس،" واسیلی نەبنزیا" شەوی چوار شەممە ، پێش لە دەستپێکرانیی کۆبوونەوەی نائاشکرای ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی ڕەققە لە سەر داوای ڕوسیا ڕایگەیاند: ئێمە گەرەکمانە تا لە بارەی ڕەوشی ئینسانی کارەساتباری شاری ڕەققەی سوریا وتوویژ بکەین چوونکا هەمووان زۆر بە خەمساردییەوە لەگەڵ ڕەوشی شارەکە هەڵس وکەوتێ دەکەن .

 ئەم کاربەدەستە ڕووسە وتیشی: سەربازییە ئەمریکاییەکان لە ژێر ناوی خەبات دژی داعش شاری ڕەققەیان لە خاک و خۆیندا گەوزاندووە و هەر ئێستا سەرجەم شارەکە لێوانلێوە لە ماددەی تەقەمەنی و تەرمی کوژراوان، شار ئاو وکارەبای نییە و هەروەها بێ وەرییە لە ئیمکاناتی پزشکی.

  نەبنزیا بەر لەوەیش وشداری دابوو ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی گەرەکیانە دواهاتە سامناکەکانیی ئۆپەراسیۆنیی سەربازی خۆیان لە ڕەققە بشارنەوە .

 دەوڵەتی سوریا یش بە ناردنیی نامەیەک بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداری داوە هاوپەیانی ژێر فەرمانیی ئەمریکا لە ڕەققە دا حەمامی خۆینی خستۆتە ڕێ و ئەم شارەی کردووە بە تەپۆڵکەیەی لە خاک.

 سوپای  سوریا ١٧ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ ، داعشی لە گردو پەڕی ڕۆژئاوایی و باشووری شاری ڕەققە لە باکووری ئەم وڵاتە وەدەرنا و کۆنترۆڵیی ئەم ناوچەگەلەی گرتە دەست .

سەرپەیڤ