کانونی دوھەم 10, 2018 19:49 Asia/Tehran
  • پچڕانی پەیوەندیی تیرۆریستان لە ڕێگای فڕگەی سەربازیی ئەبو زوهور لە لایەن سوپای سووریاوە

رێگای ئەبووزوهور بۆ مەعرەلتەعمان کەوتە بەر ئەنگێوی سوپای سووریاو هێزە هاوپەیمانەکان و ئا بەمجۆرە ڕێگای یارمەتی گەیاندنی تیرۆریستان بۆ ئەم فڕگە سەربازییە، پچڕا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا ، پچڕانی ڕێگای یارمەتی گەیاندنی تیرۆریستان لەم ناوچەیە دوابەدوای پێشڕەویی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب و زاڵ بوونی سوپا بە سەر فڕگەی ئەبووزهوور دا مسۆگەر کراوە.

سوپای سووریاو هێزەکانی پشتیوان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو بە سەر ئاوایی سنجارو دەیان ناوچەی  گردوپەڕی دا زاڵ بوونەو ناوچەگەلێکیان بە پانتایی 650 کیلومەتری چوارگۆشە لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە ڕزگار کرد.

هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە سوپای سووریا بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەی وشداری دەر بە سەر ناوچەکانی «حەرەستا» Harasta، «عرەبین» Arabin و«دوما» در غوته ڕۆژهەڵات، داوایان لە تیرۆریستان کرد هەتا خۆیان بدەن بە دەستەوە.

تاقمە تیرۆریستەکان لە ناوچەی حەڕەستا حەوتەی ڕابردوو بڕێک لە ناوەندو ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی هێزەکانی سوپای سووریایان دایە بەر پەلامار. دوابەدوای ئەم شاڵاوە سوپای سووریا بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی هێزەکانی لە بنکەی ئەدەوات لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تیرۆریستانی سەقامگرتووی ئەم ناوچەیەی دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ