• روسیا سەبارەت بە ڕەچاوکردنی ئاگربەس لە ئەدلیب وشداری دایە تورکیا

ڕووسیا لە نامەیەکی ڕەسمی بۆ تورکیا سەبارەت بە ڕەچاوکردنی ئاگربڕ لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی ئەدلیبی سوریا وشداری دا و داوای هەوڵی ئەنقەرەی کرد بۆ ناچارکردنی ناڕازیانی سوری بە تەواوکردنی دوژمنایەتییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی  تیرۆریستان کە پەلاماریان کردەسەر بنکەکانی ڕوسیا  لە سوریا،  لە ناوچەیەک فڕیبوون کە لە کۆنترۆڵی  ناڕازیانی سوریی میانەڕەو بووە.

وەزارەتی بەرەڤانی ڕوسیا ڕایگەیاند: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ناوچەیەک بە ناوی موعازرە  لە باشووری ڕۆژاوای ناوچەی کەم ئاڵۆزی ئەدلیب، فریبوون.

لە نامەیەک کە ڕوسیا ڕادەستی  تورکیای کرد  وشداری بەم وڵاتە دراوە کە دەبێ پێبەندی  بەڵێنەکانی خۆی بێ  لەسەر وەستانی هەڵمەتی جەنگی لەم ناوچەیە دا  .

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا وتوویەتی کە لە نامەگەلێک  کە بۆ ژنەراڵ ئاکار خلوسی  سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و هاکان  فیدان  سەرۆکی ڕێکخراوی  سیخوڕی  ئەم وڵاتە نێردراوە، لەسەر پێویستی پێبەندبوونی ئەنقەرە  بە بەڵێنەکانی  سەبارەت بە ڕەچاوکردنی  ئاگربڕ لە سوریا، پێداگری کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، فرانتس  کلینتسویچ جێگری کۆمیسیۆنی  کاروباری بەرگری  و ئاسایشی  ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕوسیا  وتوویەتی : ئێمە  زانیاریگەلێکمان هەیە کە نیشان دەدات ئەمریکا لە پەلاماری  تیرۆریستی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتوو  بۆسەر بنکەی حەمیمیم و تەرتووسی ڕووسیا لە سوریا، دەوری هەبووە.

Jan 11, 2018 20:30 Asia/Tehran
بۆچوونت