کوژرانی ٧٠ ترۆریست لە ستانی ئەدلیبی سوریا
کانونی دوھەم 12, 2018 16:15 Asia/Tehran
نزیک ٧٠ ترۆریست لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپا ی سوریا لە گردو پەڕی شارۆچکەی "عەتشان" لە نزیکیی ستانی ئەلدێب دا کوژراون .
نووسینەگی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی ئەلنۆجەبا ڕایگەیاند، یەکەکانیی سوپای سوریا بە هاوکاریی هێزەکانی خۆڕاگری لەگەڵ ئەندامانیی تاقمۆکەی ترۆریستی" ئەحرارئەلشام" تێکهەڵچوون و ٧٠ کەس لەوانیان کووشت.
٢ کەسی تر لە سەرکردەکانیی ترۆریستی تەکفیری بەناوەکانی " ئەبوو سەیفکەفەر عەوید" و " ئیبراهیم ئەلعەلیان ئەبوو ڕەبیع" لەم ئۆپەراسیۆنە دا کوژراون .
سوریا لە ٧ ساڵ لەمەو بەرەوە گیرۆدەی شەڕ دژی تاقمەکانی ترۆریستی- تەکفیری بووە کەلە لایەن ئەمریکا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە لاگرییان لێوە دەکرا .