کانونی دوھەم 13, 2018 10:17 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لەدژ تیرۆریستانی جێی داکۆکیی تورکیا لە ئیدلەب

سوپای سووریا بە بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی جێی داکۆکیی حکومەتی تورکیا ناسراو بە "الحزب الترکستانی"، ڕایگەیاند، ئەو گرووپە بۆ ناوچەی خان شەیخون لە گردووپەڕی پارێزگای ئیدلەب، کشاوەتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سووریا؛ سوپای سووریا ، بەڕاگەیاندنی شکست هێنانی دزەی تیرۆریستانی "الحزب الترکستانی" لە گردووپەڕی حەڵەب ڕایگەیاند، ئەو گرووپەی جێی داکۆکیی حکومەتی تورکیا بەهاوکاریی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە دوێنێ هەینی لە دوو میحوەرەوە بەنیازبوون ناوچەی خان شەیخون لە گردووپەڕی پارێزگای ئیدلەب داگیربکەن کە بەهۆشیاریی هێزە سوورییەکان پاش ئەوەی خەسار و زیانی قورسیان وێکەوت، ناچار بە کشانەوە بوو.

سوپای سووریا ڕایگەیاند، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان لەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون و یان بریندار بوون.

سوپای تورکیا لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە بەئامانجی داکۆکیی لە گرووپ ولایەنی هاوڕەوتی کورد، بەشگەلێکی باکووری سووریا بەتایبەت گردووپەڕی پارێزگای حەڵەبی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە.

سووریا زیاتر لە شەش ساڵە بەهۆی ئامادەبوونی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن رۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەوە داکۆکی دەکرێن، بەرەوڕووی قەیرانە، کە بەهۆی پێشڕەویی سوپاو هێزە خۆڕاکرەکان، سووریا پاش چەندین ساڵ خۆڕاگریی، لەسەروبەندی بەرپەرچ دانەوەی دیاردەی نگریسی تیرۆریزمە.

سەرپەیڤ