کانونی دوھەم 13, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی سێزدە گوندی حەڵەب  لەلایەن سوپای سووریا وە

سوپای سووریا توانی لە دەوروبەری پارێزگەی حەڵەب سێزدە گوند لەچنگ ترۆریستەکان دەربهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەفکارنێوز ، سەرچاوەکانی مەیدانی ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە سوپای سووریا بە پشتیوانی تاقمەکانی بەرەڤانی جەماوەری، کۆنترۆلی سێزدە گوند لە حەڵەب لە چنگ تاقمەکانی ترۆریستی ئازاد کردوزیان وخەساری قورسیان لەئەندامانی تاقمی ترۆریستی - تەکفیری بەرەی نوسرە گەیاند. یەکەکانی سوپای سووریا لەم هەڵمەتە دا سەرەڕای کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەرەی نوسرە ، ژمارەیەک لە کەرەسەو ئامیری بەرەڤانی ئەوانیان تەقاندەوە. یەکەکانی سوپای سووریا ڕۆژی پێنجشەممە یش زالبوون بەسەر دوو گوندی ئوم خان وئوم ئەلعەهدلەدەوروبەری باشووری رٶژهەڵاتی حەلەب. بەپێی هەواڵیکی تر ، دەوڵەتی سووریا چێ کردنەوەی شاری وەرزشی ئەلئەسەد دەسپێدەکات. ئەحمەد فەرحات، بەڕێوەبەری شاری وەرزشی ئەلئەسەد ، یەکێ لە گەورەترین ناوەندەکانی وەرزشی ڕٶژهەڵاتی ناڤینە وتی: دەوڵەتی سووریا دوای حەوت ساڵ تێکەڵچوون وڕاگیرانی پڕۆژەکان، کاری ئامادەسازی وچێ کردنەوەی ئەم شارە وەرزشیە دەس پێدەکەن. شاری وەرزشی ئەلئەسەد بۆ میوانداری دەهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی دەریای مەدیترانە لە ساڵی هەزارونۆسەدو هەشتاو حەوتی زایینی لە ڕووبەرێک بە بەرینایی سەدوپەنجاوشەش هیکتار دروست کرا.