• گەڕانەوەی سەدان  بنەماڵەی سوری بۆ ناوچەی ئازاد کراوی بەیت جن لە ریفی دیمەشق

زۆرتر لە پێنسەد بنەماڵەی سووری شارۆچکەی بەیت جن لە دەورووبەری بەشی باشووری پارێزگەی ریفی دەمشق بە زاڵبوونی تۆکمەوتەواوی سوپای سوریا بەسەر ئەم ناوچەیە، گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕەسمی  سوریا سانا، هاوکات هێزی سوپای سوریا بە گەیشتن بۆنێو شارۆچکەی   بەیت جن  چەند بۆمب  و مینی بە جێماوە لە گوندەکانی بەردعیا،  تەل مەروان، مەغر میر  و تەلول  حەمەر یان ، پووچەڵ  کردەوە.

 بەرلەمە دەیان ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی  کە لە بیت جن دا بوون، چەکەکانیان  ڕادەستی سوپای سوریا کرد بوو  .

خەڵکی شارۆچکەی  بەیت جن  و گوندەکانی دەورووبەری لەبەر تاوانکاری تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە و تاقمە چەکدارەکانی دیکە زۆرتر لە شەش ساڵ بوو کە لە ماڵەکانیان کۆچیان کرد بوو  .

کۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی  سوپای سوریا و تیرۆریستان لەم ناوچەیە ڕێککەوتبوون  تیرۆریستان هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان  و لەژێر چاوەدێری  مانگی سووری سوریا لە شارۆچکەی بەیت جن  بگوازرێنەوە بۆ پارێزگەی ئەدلیب و دەرعا  .

دوای چوونەدەری  تیرۆریستانی چەکدار، سوپای سوریا  گەیشتنە  شارۆچکەی بەیت جن  تا دەستەبەر  کردنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە بە ئەستۆ بگرن.

سوریا ماوەی حەوت ساڵە لەبەر  ئامادەبوونی تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان وەک داعش و بەرەی نوسرە کەلەلایەن ڕۆژاواو  ژومارێک وڵاتی ناوچە داکۆکییان لێ دەکرێت  ، بەرەوڕووی قەیرانە  .

بە پێشکەوتنی سوپا و هێزی  خۆڕاگری، سوریا دوای ساڵەهای ساڵ پاوەجێیی لەسەرووبەندی  سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو لەبەرامبەر تیرۆریزم دایە.

Jan 14, 2018 11:04 Asia/Tehran
بۆچوونت