پەلاماری تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر عفرینی سوریا
کانونی دوھەم 14, 2018 11:51 Asia/Tehran
سەرچاوە کوردییەکان لە باکووری سوریا باسی پەلاماری تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر گوند و شارەکانی سەر بە شاری عەفرینیان کردووە لە باکووری سوریا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ی ڕوسیا، سەرچاوەکانی کوردی لەسوریا ڕایانگەیاند: تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ، گوند و شارۆچکەکانی دەورووبەری شاری عفرین لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگەی حەڵەبی سوریایان گوللە باران کرد کە هەروا درێژەی هەیە .
باسی ئەگەری کوژراوان و بریندارانی ئەم پەلامارە نەکراوە.
بەرلەمەش رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا باسی پەلاماری سەربازی بۆسەر شاری عفرینی کرد بوو .
ئەردوغان وتبووی : هێزی کورد لە باکووری سوریا دەبێ خۆیان تەسلیم بکەن .