کانونی دوھەم 14, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • ساڵح موسلم : ئانکارا خۆی لەناو دەبات

هاوکات لە گەڵ کردەوەی تورکیا لەمەڕ تۆپباران کردنی شاری عەفرین و ناوچەکانی دەورووبەری و ناردنی کەرەستەی سەربازی و جەنگی نوێ بۆ سنووری سووریا ، ساڵح موسلم بەرپرسی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کورد ڕایگەیاند کە دەسوەردانی تورکیا لە ئەدلێب ، ئەو وڵاتە لەناو دەبات و هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ چوونە نێو عەفرەین ،بەکایەکردن بە ئاگری زانی

ساڵح موسلم  وەبیریشی  هێنایەوە هیچ هێزێک  ناتوانێ  بەربگرێ بە ئەرتەشی  سووریا  بۆ چوون بۆناو ئەو  شارۆچکەیە  چۆنکوو ئەو شارۆچکەیە بەشێک لە خاکی سووریایە .تورکیا ڕۆژی  شەممە کەرەستەی سەربازی زۆرتری بۆ لاگری لە هێزەکانی خۆی  لە سنووری  لە گەڵ  سووریا   نارد  و  ئەو  کەرەستەیە   گەیشتووەتە    شاری    ڕیحانڵی  هەڵکەوتوو  لە  باشووری  ئەو وڵاتە . ئەرتەشی  تورکیا  بنکەی  یەکەکانی  بەرگریکاری  گەلی  کورد " لە ناوچەی  عەفرین هەڵکەوتوو  لە باکووری  ڕۆژئاوای  سورویایان  دایە بەر  پەلامار . کاناڵی  " ئێن تی وی " تورکیا  ڕایگەیاند  تەقەکردنەکانی  تۆپخانەیی   تورکیا  کە لە دوو ناوچەی  ڕیحانڵی  و قەرقخان  لە  ئیالەتەکانی  جێگیرن  لانیکەم  36  پەلاماریان  ئەنجام  داوە و بنکەی  یەکەکانی  بەرگریکاری  گەلیان    کردووەتە  ئامانج .