کانونی دوھەم 15, 2018 11:14 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر ناوچەگەلێکی تازەی گردوپەڕی حەماء و حەڵەب

سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی لە ئەنجامی ھەڵمەتێکدا توانییان بە سەر ناوچەگەلێکی تازەی گردوپەڕی حەماءی ڕۆژئاوای سووریاو باشووری حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتەدا زاڵ ببن .

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی لوبنانیی ئەلمینار سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی ڕۆژی یەکشەممە ئاوایی ئەلتیفاحە و ئەو بەرزاییانەی کە دەڕوانن بە سەر گوندی ئەلعەسکەری و ئەبو کەھەف لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژھەڵاتی حەمائیان کۆنترۆڵ کردەوە.

سوپای سووریا ھەروەھا بە تەواوی بە سەر گوندو ناوچەکانی ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی جاددەی «خناصر» Khanasir «تل الضمان» Tell al-Daman تا «جبل الاربعین» لە گردوپەڕی باشووری حەڵەب دا زاڵ بوون.

سوپای سووریا لە ماوەی دوو ڕۆژی ئەم دواییە ٧٩ گوندیان لە گردوپەڕی باشووری حەڵەب لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی بەرەی نووسرە ڕزگار کردو بە ھەڵاتنی تیرۆریستانی بەرەی نووسرە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی خۆی پەرە پێ داوە.

ھەر لەم حاڵەدا سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی شاڵاوی بەرەی نووسرەو تاقمە تیرۆریستەکانی دیکەیان لە دەڤەرەکانی «المشیرفه» Al Mashifarha- «عطشان» و «اسطبلات»- «ربیعه» Rabieh لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەرپەرچ دایەوەو ٢٨ تیرۆریستیان لە نێوبرد.

ھەروەھا تاقمە چەکدارەکان لە درێژەی شاڵاوەکانی بە ھاوەنیان بۆ سەر ناوچەگەلێکی دیمەشق و گەڕەکەکانی «باب توما» Bab Touma، «الدویلعه»Al-Dawila و «القصاع»  Al-Qasati ی شاری دیمەشقی پێتەختی سووریایان دایە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ