کانونی دوھەم 17, 2018 08:44 Asia/Tehran
  •  گەڕانەوەی هەزاران ئاوارە و لانەورێزی  سووری بۆ ستانی دەیرۆزوور

بە پاکتاو کردنەوەی ستانی " دەیرۆزوور" ، ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش ، پتر سێی هەزار کەس لە خەڵکی ئەم ستانە گەڕاونەوتەوە سەرماڵ وحاڵی خۆیان .

 بە گوێرەی ئیرنا، دوای ئەوەی سوپای سوریا لە چەند رۆژی ڕابردوو بە رۆیشتن بۆ رۆژهەڵاتی ستانی دەیرۆزوور دەستیان داوە پووچکردنەوەی بۆمبا و مینە بەجێماوەکانی لە تاقمی ترۆریستی داعش ،  خەڵکی ئەم ناوچەیە  ڕۆژی سێی شەممە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ وحالی خۆیان .

 ٥٠٠ بنەماڵەی سوری خەڵکی شارۆچکەی "بەیت جەن" لە گردو پەڕی باشووری ستانی ڕیف دیمەشق یش لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو بە تۆکمە بوونی زاڵیەتی سوپای سوریا بە سەر ئەم ناوچەیە، گەڕاونەتەوە سەر ماڵ وحآلی خۆیان .

 گەڕانەوەی خەڵکی شارۆچکەی " بەیت جن" دوای ئەوە بوو کە ئەندامانیی ترۆریستی ئامادە لەم ناوچەیە ، چەکی قوورس و نیوە قوورسی خۆیان ڕادەستی سوپای سوریا کردووە . بە سەرکەوتنی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی  لەمەڕ شکست دانی ترۆریستان لەم وڵاتە و دامەزرێنرانی تا بەڕادەیەکی ئاسایش لە ناوچە گرنگ و هەستیارەکانی سوریا ، ئاوارەکانی سوری خەریکی گەڕاونەوەن بۆ سەر ماڵ وحالی خۆیان .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییان لاگرییان لێوە دەکردن  بە مەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکرا  .

 

سەرپەیڤ