کانونی دوھەم 18, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • تیاچوونی ئۆتۆمبیلی سەربازیی هێزەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە لە سووریا

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادینی لوبنان ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی هێزەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکایان لە دەڤەری پارێزگای لازقیەی سووریا تیا بردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادینی لوبنان، هێزەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی هێزەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاویان لە دەڤەری پارێزگای لازقیەی سووریا تیا بردووە و هەموو سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبیلەیش کوژارون.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیایش بە مەبەستی لێکدانەوەی دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای ئەم وڵاتە دژ بە هێزە کوردەکانی شاری عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەڵەبی سووریا، کۆبوونەوەی پێکهێنا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانیی ناسراو بە دژە داعش بە سەرکردائیەتیی ئەمریکا ئەمدواییە ڕایگەیاند ؛ لەگەڵ هێزەکانی کوردی دیموکراتیی سووریا هەوڵ دەدات تا هێزێکی سەربازیی داگری لە ٣٠ هەزار کەس پێکبێنێ بۆ پاراستنی ناوچە باکوورییەکان و سنوورەکانی سووریا، بڕیارێک کە ناڕەزایەتیی تورکیای بەداوە بووە.

 

سەرپەیڤ