کانونی دوھەم 20, 2018 08:22 Asia/Tehran
  • کارتێکەری سەرکەوتنی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە گۆڕانکارییەکانی عفرین

هەواڵنێری کەنالی تەلەفەزیۆنیی ئەلعالەم ڕاپۆرتی دا گۆرانکارییەکانی عفرین لە ستانی حەڵەب، باکووری سوریا ، لە پێوەندی دایە لەگەڵ سەرکەوتنەکانی سوپای ئەو وڵاتە دا .

 هەواڵنیری ئەلعالەم لە سوریا  شەوی شەممە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی لە گردو پەڕی باشووری ئەدلێب لە چەند رۆژ لەمەو بەرەوە دەستپێکراوە و تا چەند ڕۆژی تر درێژەی دەبێت .

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی ، چەند شارۆچکە و تەپۆڵکەیان لە گردو پەڕی ستانەکانی حەما، ئەدلێب و حەڵەب دا ئازاد کردووە . سوپای سوریا بە درێژەی پێشڕەوی لە گردو پەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب، گوندەکانیی " ئۆم ئەلسەنابێل" و بەرزاییەکانی ستراتژیکی " غیتە" یان ئازاد کردووە .

 هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها هێلەکانیی فریاگوزاری بۆ گروپە چەکدارەکان لە نزیک باکووری رۆژهەڵاتی  حەما یان پچراندووە و بەم چەشنە بە شەش کیلومەتری فڕۆکە خانەی سەربازی ئەبوو زۆهور لە نزیک ئەدلێب دا گەییشتوون.

 هەواڵنێری ئەلعالەم لە سوریا ڕاپۆرتی دا  ناوچەکانی گردو پەڕی  باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئەدلێب دا لە حالێک  کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی کە تاقمە چەکدارەکان هەموو هەوڵی خۆیان لە پێناو پێشگرتن بە پێشڕەوی سوپای سوریا داوە .

سەرپەیڤ