کانونی دوھەم 20, 2018 11:30 Asia/Tehran
  •  ناوچەی عفرینی سوریا لە ژێر ئاگری تۆپخانەی تورکیادا

ناوچەی " عفرین" لە باکووری سوریا رۆژی هەینی لە ژێر ئاگری تۆپخانەی تورکیا دابوو .

 میدیا تورکیاییەکان ڕایانگەیاند: یەکەی تۆپخانەی سوپای ئەو وڵاتە سەقامگیر لە ناوچەی سەر سنووری " کەریکخان و " حەسا" سەر بە ستانی " هاتای" ڕۆژی هەینی بنکەو مەتەڕێزی هێزەکانی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکی سوریا " پە یە دە" لە عفرین سەر بە ستانی حەڵەب لە باکووری سوریا یان گوللـەباران کرد .

 هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا " ئاناتۆڵی" رایگەیاند: دوای دیداری دوینێ" خلوسی ئاکار" سەرۆکی ئەرکانی سوپا و "هاکان فیدان" سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا لەگەڵ ژەنەراڵ "ڤالێری گراسیمۆف" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕوسیا لە مۆسکۆ،  ١٧٠ هێزی سەربازی ڕوسیا سەقامگیر لە باکووری سوریا ؛ ناوچەکانی نزیک لە سنووری تورکیا تا مەودای ١٧ کیلومەتری چۆڵ دەکەنەوە .

 سوپای تورکیا لە چەند حەوتە لەمەو بەرەوە  دوای سەقامگیر کردنەوەی کەرەستە و ئامێری جەنگیی نوێ و هێزی تازە پشوو لە سنووری سوریا ، خۆی بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەی عفرین ئامادە کردووە و هەر لەم چوار چێوەیە دا دوانزە خاڵی پشکنینی  شوورەی سنووری لەگەڵ سوریای بە مەبەستی هات و چوێ تانکەکان هەڵگرتووە .

 ڕۆژی هەینیش بیست پاسی هەڵگری هێزی بەرهەڵستکاری   سوری بە پشتگری ئانکارا لە سنووری ئونجووپیناری  شاری کیلیس چوونەتە خاکی سوریا  تا بۆ گەمارۆدانی عفرین بڕۆنە شاری ئیعزاز.پرسی نارندنی چەک وتەقەمەنی لە لایەن ڤاشنگتۆنەوە بۆ گرووپەکانی پە یە دە/ یە پە گە و ڕاهێنان و مەشق پێکردنی ئەوان بە مەبەستی پێکهێنانی هێزێکی ٣٠ هەزار کەسی لە باکووری سوریا و عێراق کاردانەوەو و ڕەخنەی تووندی کاربەدەستانی تورکیای بە دواوە بووە .

 بنعەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیایش لە ئانکارا دا ڕایگەیاند: ئێمە بە کەڵک وەرگرتن لە مافە یاسایی و نێو دەوڵەتییەکان، ئیزنی دامەزرێندرانی پێکهاتەیەک کە هەرەشە لە ئاسایشیی نیشتمانی ئێمە بکات، نادەین.

 نورئەدین جانیکلی وەزیری بەرگری تورکیایش وتی: هەرەشە ئاسایشییەکانی دژی تورکیا تادێ پەرەدەستینێت و خەریکی وتووێژین بۆ ئۆپەراسیۆنی عفرین لەگەڵ هەموو وڵاتانی خاوەن دەستەڵات لە گۆڕانکارییەکانی سوریا دا لەمەڕ کەمکردنەوەی ڕادەی تێداچووانی ئەگەری ئۆپەراسیۆنەکە و کاتێک کە هەماهەنگی و بارودۆخی پێویست فەراهەم بێت ئۆپەراسیۆنی عفرین دەستپێدەکرێت.

تاقمی ناسراو بە هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا کە زۆرتریان کوردن ، ڕایانگەیاندووە : وڵامی هەر پەلامارێک بۆ سەر شاری عفرین بەهەموو تواناوە ئەدەنەوە .

سەرپەیڤ