کانونی دوھەم 21, 2018 19:06 Asia/Tehran
  • وەلید موعەلم : ئەمریکا پێداگرە لەسەر دەسوەردانی لاگرانی تڕوڕیزم لە سووریا

وەزیری دەرەوەی سووریا وتی : چاوەڕوان دەکرا لاگرانی تڕۆڕیزم لە ناوچە کۆتایی بدەن بە دەسوەردانیان لە کاروباری سووریا بەڵام وا دێتە بەرچاو کە ئەمریکا پێداگرە ئەو وڵاتانە درێژە بدەنە دەسوەر دانەکانیان .

 وەلید موعەلیم  ڕۆژی یەکشەمە  لە دیداری  کەماڵ خەڕازی  سەرۆکی ئەنجومەنی  ئیستراتژیکی  پەیوەندی  دەرەوەیی ئێران  لە دیمەشق   ئاماژەی  کردە بە ڕێوە چوونی   دانیشتە جۆراوجۆرەکان  سەبارەت بە  چارەسەری  قەیرانی  سووریا  لە شارەکانی  ئاستانە  کازاخستان  سووچی  ڕووسیا   ژێنێڤی  سوویسڕا  و ڤیەنی  ئوتریش  و وتیشی :  هەر بڕیارێک  کە بدرێت  دەبێ  بە پێی  بەرژەوەندی  خەڵک  و بە بێ  داسەپاندنی    بیروڕای  بیانی  و بە تایبەت  دوژمنانی  سووریا بێت . وەزیری دەرەوەی  سووریا وتیشی  دەستووری  سووریا  دەبێ لە ناوخۆی  ئەو وڵاتە و بە بەشداری  هەموو  گرووپەکان  بنوسێندرێت و  دەستوور  ئەگەر لە  دەرەوەی خاکی سووریا بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتە  بسەپێندرێت   قەبووڵکراوە نیە . کەماڵ خەڕازی   سەرۆکی ئەنجومەنی  ئیستراتژیکی  پەیوەندیە   دەرەوەییەکانی   ئێرانیش  لەو دیدارەدا  جەختی کرد لەسەر هاوئاهەنگی زۆرتری  وڵاتانی  هاوپەیمانیی  سووریا  و وتی : سەرەڕای    سەرکەوتنەکانی    ئەم دواییەی  لە گۆڕانکاریەکانی  مەیدانیی  سووریا  دەبێ   دەسەڵاتداریەتی  بگەڕێتەوە  بۆ هەموو    سەرزەوینی  سوریا  و یاسا بە جۆرێک  دابندرێت  کە  داهاتووی   درێژ ماوەی  سووریا لە بەرچاو بگیردرێت . سەرۆکی ئەنجومەنی  ئیستراتژیکی  پەیوەندیە  دەرەوەیەکانی   ئێران  پێنجشەمەی  ڕابردوو  دوای بەشداری  لە دووهەمین  کونفڕانسی  نێونەتەوەیی   بە  سەردێڕی  "  عەرەبەکان و ئێران  بەرەو داهاتوویەکی   هاوبەش  ئاسایش  ؛سەقام و هاوکاری  لە لوبنانەوە  گەیشتە  سورویا  . کەماڵ خەڕازی  لە گەڵ بەشار ئەسە   سەرۆک کومار  و هیلال  ئەلهیلال  جێنشینی  سکرتێری گشتیی  حیزبی  بەعسی  سووریا  لە دیمەشقیش  دیدار و   وتووێژی  کردووە .
 

سەرپەیڤ