کانونی دوھەم 22, 2018 09:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی سووری لە ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین

تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا سەربە نەیارانی سووری لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: لە ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری سووریا ھەتا ئێستا ١٨ کەسی سڤیلی سووری کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ڕاپۆرتی شەوی دووشەممەی تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا سەربە نەیارانی سووری دا ھاتووە: لە نێو کوژراوانی ھێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین کۆمەڵێک منداڵیش دەبیندرێن.

هێرشی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سوریا لە ژێر ناوی چڵە زەیتوون ، لە دژی هێزە کوردەکان دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە دەست پێبووە و هەروا بەردەوامە .

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەندین ئاوایی گردوپەڕی عەفرینیان بۆردومان کردووە  .

دوابە بە دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا دەسدرێژیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم شارەی شەرمەزار کرد و رایگەیاند ، ئەم کارەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .

سەرپەیڤ