کانونی دوھەم 22, 2018 11:04 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی چوار گوندی دیکە لە پارێزگای حەماە

سوپای سووریا بە پاڵپشتی ھێزەکانی بەرەڤانیی جەماوەر، چوار گوندی لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەماە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ڕزگار کردو ژمارەیەک لە تیرۆریستانی بەرەی نووسرەشی تیا برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاندووە: سوپای سووریا گوندەکانی «طوطح»Totah، «حجیله»Hajilah، «عنیق» و «باجره»Bajara ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەماە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کرد.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، یەکەکانی سوپای سووریا لەم ھەڵمەتەدا جیا لە کوشتن و لەنێو بردنی کۆمەڵێک لە تیرۆریستان مەترێزو ترۆمبیلەکانیشیان لەنێو بردن.

سوپای ھێزە جەماوەرییەکانی سووریا، لە ڕۆژی ڕابردووەوە تیرۆریستانیان لە ١٢٠٠ کیلومەتری چوارگۆشە لە پارێزگاکانی ئیدلەب و حەماە و حەڵەب دا گەمارۆ داوەو لە تێکھەڵچوون لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی نوسرەدا گوندەکانی «الجعیکه»، «حمیدیه شداد» و «الحمیدیه»Alhamidiyah را در شرق فرودگاه «ابوالضهور»ی لێ سەندوونەتەوە.

سوپای سووریا ھەروەھا بە پاڵپشتیی ھێزەکانی بەرەڤانیی جەماوەر، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە کۆنترۆڵی فڕگەی ستراتژیی ئەبوو زھور لە پارێزگای ئیدلەبیان گرت بە دەستەوەو زیانێکی قورسیشیان لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە وەشاند.

فڕگەی ستراتژیی ئەبوو زھور  ماوەی سێ ساڵ لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستییەکاندا بوو.

 

 

سەرپەیڤ