کانونی دوھەم 22, 2018 16:00 Asia/Tehran
  • پەلاماری تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر ماڵی خەڵکی سیڤیل لەگردووپەڕی حەڵەبی سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: ماڵ و حاڵی کەسانی سیڤیل لە گردووپەڕی باکووری حەڵەب لەباکووری سووریا، کەوتە بەر پەلاماری تۆپخانەو تانکەکانی سوپای تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانیی ئەلعەهد،  بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە میدیاییەکان، ماڵی خەڵکانی سیڤیل لە ئاوایی قەستل جندۆ و ئاواییەکانی دیکەی نزیکی لەناوچەی عەفرین لە پارێزگای حەڵەبی سووریا لەلایەن تورکیاوە پەلاماریان کراوەتە سەر.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی هەینییەوە بەکەڵک وەرگرتن لە یەکەی تۆپخانەیی خۆی پێگەو بنکەکانی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریای لەعەفرین تۆپباران کردووە. ئۆپراسیۆنی زەوینیی سوپای تورکیا لەژێر ناوی چڵە زەیتون رۆژی شەممە لە عەفرین دەسپێکرا کە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە دە کەسی سیڤیل کوژراون.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە کاردانەوە بەو دەسدرێژکارییە سەربازییە وتی: دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر شاری عەفرینی سووریا وەک سیاسەتی ئانکارا لە دەسپێکی قەیرانی سووریا بۆ داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بووە.

لەهەمان کاتدا، هاوپەیمانیی هێزە نەیارەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد بەدەرکردنی بەیاننامەیەک داکۆکی کرد لە دەسدرێژکاریی سەربازیی تورکیا بۆسەر شاری عەفرینی سووریا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا بۆ پاکتاوکردنی رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب لە دەس و پێوەندییەکانی بەرەی نوسرە و لەبەین بردنی تیرۆریستانی گەمارۆدراو لەو ناوچە دەس پێ بووەو ژماری ئەو تیرۆریستانەی لەگەمارۆدان، دەگاتە زیاترلە ١٥٠٠کەس.

لەبەیاننامەی وەزارەتی بەرەڤانیی رووسیادا هاتووە: هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها توانیان ٢٤ ئاوایی ڕزگار بکەن و لە قووڵایی شەش کیلۆمتری باکووری فڕۆکەخانەی ئەبووئەلزهور پێشڕەویی بکەن و بە بەدەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی بەتەواوەتی ئەو فڕۆکەخانەیە ، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ناچار بکەن هەڵێن.

 

سەرپەیڤ