کانونی دوھەم 22, 2018 16:58 Asia/Tehran
  • پەلاماری تۆپخانەیی  ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر باکووری  سووریا

تۆپخانەی ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە بنکەی یەکینەکانی پاراستنی گەلیان لە شاری عەفرین توپ باران کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاناتولی لە کیلیس ؛ هێزەکانی تورکیا جێگیر لە ناوچە سنووریەکانی ئەو پارێزگایە  سەرلەبەیانی دووشەمە  بنکەی  یەکینەکانی پاراستنی گەل  یان لە شاری عەفرین لە باکوری شاری حەڵەب گوللە باران کرد کە بە هۆِیەوە خەسارێکی زۆر  درا لەو هێزانە . ئەو سەرچاوەیە وتیشی : پەلاماری تۆپخانەیی  ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین  لە چوارچێوەی  سێهەمین ڕۆژ  لە ئوپراسیونی  سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچە باکووریەکانی  شاری حەڵەب  ئه نجام دراوه .   ئاناتولی  هەروەها  باسی کرد لە   چوونی هێزەکانی  پشتیوانیی  نوێی ئەرتەشی  تورکیا بۆ ناوچە سنووریەکانی  لە گەڵ سووریا  . ئوپراسیونی سەربازی  ئەرتەشی   تورکیا لە ژێر  ناوی  چله زەیتون  بە بیانووی  هێزمەند کردنی  ئاسایش و سەقام لە سنوروەکانی تورکیا و ناوچە و هەروەها  لە ناو چوونی  ئەندامانی  پەیەدە  و داعش  لە شاری عەفرین  لە ڕۆژی شەمەی ڕابردوو  دەسپێکراوە . بە دوای ئوپراسیونی ئەرتەشی تورکیا بو سەر شاری عەفرین وەزارەتی دەرەوەی  سووریا  پەلاماری هێزەکانی  ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ئەو شارەی   مەحکووم  کرد و ڕایگەیاند  ئەو کردەوەیەی  تورکیا پێشێلکردنی  دەسەڵاتداریەتی  نیشتمانی  سووریایە .

سەرپەیڤ