کانونی دوھەم 22, 2018 21:11 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی چواردە کەس لە پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر باب تومای دەمشق

تیرۆریستانی تەکفیری ناوچەی باب توما لە دەمشقی پایتەختی سووریایان بەهاوەن پێکا کە بەهۆیەوە شەش کەسی سیڤیل کوژران و هەشت کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریا کە لە شەڕی دژ بە هێزە سوورییەکان و هاوپەیمانانیان خەساری قورسیان پێگەیشت، ئێستا بە پەلاماری هاوەنی بۆسەر دەمشق  و بەزاندنی ڕێککەوتنی ناوچە کەم کێشەکان لەهەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە کەسانی سیڤیلن.

ئێران، ڕووسیاو تورکیا مای٢٠١٧ لە چوارەمین خولی دانوستانەکانی چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ئاستانەی قەزاقستان، ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بەئامانجی کەمکرانی توندوتیژیان، واژۆ کرد. گرووپە تیرۆریستییەکان  بە بەزاندنی ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا، ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەدەنە بەرپەلامار.

لەهەمان کاتدا، هەواڵدەریی ڕۆیتەرز ڕاپۆری دا؛ مووشەکێک گیراوەتە پێگەی تورکیا کە شوێنی مەشق کردنی بەناو سوپای ئازادە لە نزیک سنووری سووریا کە بووەتە مایەی کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی دوانزە کەسی دیکە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان، هێزە سنوورییەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی لایەنگری کوردان لە ئاوایی عەلوک لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەئسولعەین لەباکووری رۆژاوای حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تێکهەڵچوون.

سوپای تورکیا لە رۆژی هەینییەوە بەکەڵک وەرگرتن لە یەکەی تۆپخانەیی خۆی دەستی کردووە بە تۆپبارانی بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە) لە عەفرین. پەلاماری زەوینیی سوپای تورکیاش بەناوی چڵە زەیتون رۆژی شەممە لە عەفرین دەس پێ کرا.

دەمشق چەندین جار ڕەخنەی گرتووە لە ئۆپراسیۆن و ئامادەبوونی نایاسایی سەربازانی تورک لە خاکی سووریا.

سەرپەیڤ