کانونی دوھەم 23, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەربازێکی تورک لە عەفرینی سووریا

سوپای تورکیا ڕایگەیاند، یەکەم سەربازی لە ئۆپراسیۆنی"چڵە زەیتوون" لە ناوچەی عەفرین لەباکووری سووریا کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، سوپای تورکیا دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند، تەرمی ئەو سەربازە تورکە بۆ ڕێوڕەسمی بەخاک سپاریی گوێزرایەوە غازی ئەنتەپ.

دەگوترێ، لەڕەوتی پەلاماری تورکیا بۆسەر عەفرینی سووریا، تائێستا بیست و یەک کەسی مەدەنی لەوان شەش منداڵ گیانیان لەدەست داوە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لەژێر ناوی چڵە زەیتوون بەبیانووی بەهێزکرانی ئاسایش و سەقام لە سنوورەکانی تورکیاو ناوچەو هەروەها لەناوبردنی شەڕڤانانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە)  لە شاری عەفرین لە رۆژی شەممەوە دەس پێ بووە.

دوابەدوای پەلاماری دەسدرێژکارنەی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین، وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێرشی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ئەو شارەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند،  ئەو کردەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە.

سەرپەیڤ