کانونی دوھەم 23, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • وەزیری ئەوقافی سووریا: چالاکییە مەزهەبییەکانی ئێران لە سووریا لەئاراستەی یەکێتی ئۆممەتی ئیسلامییە

وەزیری ئەوقافی سووریا ئەمرۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەیید ئەبولفەزل تەباتەبایی ئەشکزەری، نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە سووریاو لە دەمشق وتی: چالاکییە مەزهەبییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا لەئاراستەی پتەوکردنی یەکڕیزیی ئۆممەتی ئیسلامییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد عەبدوسەتتار ئەلسەیید، ئاماژەی کردە پەیوەندییە شیاوەکانی ئێران و سووریاش و وتی: عەرەبستانی سەعوودی لە دۆستایەتی تاران و دەمشق زۆر تووڕەیە.

وەزیری ئەوقافی سووریا بەئاماژە بە هەوڵەکانی عەرەبستان بۆ برەوپێدانی توندڕەویی خوازی لە سووریا وتی: رژیمی سەعوودی تائێستا نەیتوانیەوە ئامانجە نگریسەکانی لە سووریا بەدەست بێنێ.

محەممەد عەبدوسەتتار ئەلسەیید هەروەها وتی: ئەو دیدارە، دەرفەتێکە بۆ یەکڕیزیی زیاتری نەتەوەکانی ئێران و سووریا.

وەزیری ئەوقافی سووریا وتیشی: دیداری زانایانی مەزهەبە جۆربەجۆرەکان لەگەڵ یەکتری هەردەم بۆ هێنانەدی یەکێتی بەکەڵک بووە.

نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە سووریاش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: دیداری دەورەیی لەگەڵ زانایانی دینی و بیرمەندانی سووری لەئاراستەی پتەوکردنی یەکێتی لەنێو موسڵمانانە.

ئەو دیدارە بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی زەینەب(س) خوشکی خودان ڕێزی حەزرەتی ئیمام حوسێن(ع)-ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان- بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ