کانونی دوھەم 25, 2018 20:25 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر دێرەزوووری سووریا

سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا، پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر پێگەکانیان لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووریان بەرپەرچ دایەوەو بیست و پێنج کەس لەوانیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند: تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر بنکەی سوپای سووریا لە دەورووبەری ئاواییەکانی ئەلبۆقیشە و غەریبە لە گردووپەڕی باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کە پەلامارەکەیان پاش تێکهەڵچوونی قورس ، لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریاو گرووپەکانی بەرەڤانیکەری جەماوەریی بەرپەرچ درایەوە.

سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی هەروەها هەوڵی گرووپی ڕەشەکوژی داعش بۆ دزەکردنە نێو ئاوایی ئەلکشمە لەباشووری شاری ئەلمەیادین لە دێرەزووریشیان پووچەڵ کردەوە.

لەو ئۆپراسیۆنەدا ، بڕێکی زۆر لە چەکەمەنی و چەند ئۆتۆمبیلی هەڵگری چەکئامێری قورسی تیرۆریستانیش تێکشکێندرا.

لەهەمان کاتدا، سەرچاوە سوورییەکان باس لە درێژەی شەڕ لە ناوچەی عەفرین لەباکووری سووریا دەکەن کە لەنێوان هێزەکانی سوپای تورکیاو شەڕڤانانی کوردی سووری لەئارادایەو ڕاشی دەگەیێنن کە شەڕێکی قورسیش ڕۆژاوای شاری جندیرسی داگرتووە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لەژێر ناوی چڵە زەیتوون بەبیانووی بەهێزکرانی ئاسایش و سەقام لە سنوورەکانی تورکیاو ناوچەو هەروەها لەناوبردنی شەڕڤانانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە) و داعش لە شاری عەفرین لە شەممە ٢٠ی ژانڤییەوە دەس پێ کرا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری سوپای سووریا بۆسەر ئەو شارەی ئیدانەکردو ڕایگەیاند، ئەو کردەیەی حکومەتی تورکیا، بەزاندنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە.

سەرپەیڤ