کۆنترۆڵی سوپای سوریا بە سەر به رزاییەکانیی ستراتژیکی " ئەلعەزو" لە ستانی " حەڵەب"
سوپای سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانیی لە ڕیفی باشووری " ئەدلیب" توانیان کۆنتڕۆڵی بەرزاییەکانیی ستراتژیکی " ئەلعەزو" بگرنە دەست خۆیان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی دووشەممەی هەواڵدەری فارس، سەرچاوەیەکی سەربازی بە ماڵپەری دەنگ وباسی " میراسلۆن" وتی: لە ئۆپەراسیۆنیی سوپای سوریا لەم ناوچەیە، دەیان ترۆریست کوژراون و یان بریندار بوونە.
ئەم سەرچاوە سەربازییە وتیشی: بەرزاییەکانیی "ئەلعەزو" بە هۆی ئەوەی ڕوویان لە ژمارێک لە شارۆچکە و گوندەکانیی گرد وپەڕی ناوچەکە لە وان " ئەلخەلیفە" و جاددەی فریا گوزاری بۆ " ئەبووزۆهور" ـەگرنگایەتی زۆریان هەیە .
هێزەکانی مۆقاومە بەر لەوە بەشەکانیی باشووری و ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەبوو زۆهور لە وان فڕۆکە خانەی سەربازی ئەبووو زۆهور یان ئازاد کرد .
هەواڵێکی دیکە باسی ناکۆکی تووند لە نێوان ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش لە شارۆچکەی " ئەلشەعفە" لە رۆژهەڵاتی فورات و باشووری ڕۆژهەڵاتی " دەیرۆزوور" دەکات .
دوای کوژرانیی " ئەبولعەباس ئەلسامەرایی" نوێنەری "ئەبووبەکر بەغدادی " لە سوریا، ناکۆکی نێوان ئەندامانی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لە شارۆچکەی " ئەلشەعفە" لە ستانی دەیرۆزوور تووند تر بوویەوە .
سوریا نزیک حەوت ساڵە بە ئامادەبوونیی تاقمە چەکدار و ترۆریستەکان وەک داعش و بەرەی نۆسرە کە لە لایەن رۆژئاواو ژمارێک لە وڵاتانیی ناوچە لاگرییان لێوە دەکرێت بەڕەو ڕووی قەیران بۆتەوە . بە پێشڕەوی سوپای و هێزەکانی خۆڕاگری ، سوریا دوای ساڵانی زۆر بەرخۆدان، لە سەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمە و تەواوە بەرامبەر ترۆریستان دا .