شوبات 03, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی چەند گوندو شارۆچکە لە پارێزگاکانی حەڵەب، ئیدلەب و حەماە ی سووریا

سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان توانیان دوو شارۆچکەش لە گردووپەڕی باشووریی پارێزگای حەڵەب لەباکووری ئەو وڵاتە لەچنگ تیرۆریستان رزگار بکەن وکۆنترۆڵی ئاوایی تەل مەمو لەو ناوچەیە بگرنە دەست.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەشرە، سەرچاوە سوورییەکان وتیان: سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی شارۆچکەی زیارە سەمعان و کەفەر حەداد لە گردووپەڕی باشووری حەڵەبیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیان و گەیشتوونەتە دەروازەکانی شارۆچکەی جزرایا لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی سەراقب لەپارێزگای ئیدلەب.

بەم پێشڕەوییە، سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی گەیشتنە٢٩کیلۆمیتریی شارۆچکەی شیعەنشینی فوعە لە پارێزگای ئیدلەب لەباکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەو لە شاری سەراقب نزیک بوونەوە.

سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی هەروەها توانیان ئاوایی تەل توقان لە گردووپەڕی باشووری ڕۆهەڵاتی ئیدلەب کۆنترۆڵ بکەنەوەو هێڵە فریاگوزارییەکانی تیرۆریستان لەنێوان شاری سەراقب و مەعرە نەعمان لەو پارێزگایە بپچڕن.

هاوکات هێرشی ئاسمانیی ڕووسی-سووریش بۆسەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردووپەڕی حەڵەب و ئیدلەب ئەنجامی گرتووە. سوپای سووریا بەم پێشڕەوییانە توانی بەسەر هەموو گوندەکانی هەڵکەوتوو لە نێوان گردووپەڕی ئیدلەب و دەورووبەری باشووریی حەڵەب زاڵ بێت.

لەهەمان کاتدا، شەڕێکی قورس لەنێوان سوپای سووریاو تیرۆریستان لە گردووپەڕی باکووری پارێزگای حۆمس لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە لەئارادایەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا مۆڵگەکانی داعش لە دەورووبەری چیاکانی ئەلمەحسە لەدەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی حۆمس بۆردومان کردووە.

سەرپەیڤ