شوبات 03, 2018 20:26 Asia/Tehran
  • کوژران وبرینداربوونی یازدە  سوپای تورکیا لە عەفرینی سووریا

سەرچاوە کوردیەکان لە کوژرانی پێنج هێزی سوپای تورکیا لە گوندی عەلی کرا لە ناوچەی بلبلە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری پارێزگەی حەڵەب هەواڵیان دا.

بە پیی ڕاپۆرتی ئەمرۆشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلنەشرە، سەرچاوە کوردیەکان وتیان: لەم تێکەڵچوونەی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا شەس سەربازی سوپای تورکیایش برینداربوون. هەرلەم حاڵەدا "موستەفا بالی" بەڕێوەبەری ناوەندی میدیایی هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا یش بە ئاماژەدان بەمەکە سوپای تورکیا لەدووی پاسادانەوەی شکستی خۆی لە عەفرینە ڕایگەیاند : لانی زۆری پێشڕەوی سوپای تورکیا لە عەفرین تەنیا دوو کیلومیتربووە. هەوالێکی تر ئەمەیەکە ، لەگەڵ پێشڕەوی سوپای سووریا لە مێحوەری نەخۆشخانەی سەربازی حەرستا وفیڕگەی خزمەتەکانی پزیشکی ، دووڕییانی حەجیرە لە تیرڕەسی سوپای سووریا دانرا وناوچەکانی فلاکەماڵ وباخەکانی دەوروبەری لەلایەن سوپاوە داگیر کراو ناوچەی ئەلبلدیە لە حەرەستالە مەودای حەرستا ودوما یش لە تیرڕەسی سوپای سووریا دانران. پەروەردەو ڕاهێنانی دەیروزور سووریایش ڕایگەیاند : پەنجاو شەش قوتابخانە بە بارستای شازدە هەزاروچوارسەدو نۆ قۆتابی ، بۆ گەڕاندنەوەی قۆتابیان بۆفیڕگە دوای سەقامگیر کرانی هەمدیسانی ئەمنیەت لەم پارێزگایە ، کردوەتەوە. سووریا نێزیک بە حەوت ساڵە بە ئامادە بوونی تاقمە چەکداروترۆریستەکانی وەکوو داعش وبەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژئاوا وبڕیک لە وڵاتانی ناوچەوە پشتیوانی دەکرێن لەگەڵ قەیران ڕووبەڕوویە. لەگەڵ پێشرەوی سوپا وهێزە کانی خۆڕاگری ، سووریا دوای چەندین ساڵ پاوەجیی لە سەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمە وتەواو لە بەرانبەر ترۆریسم دایە.

سەرپەیڤ